Hemın Othman Mohammed
22 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 23 مای,س 2016
قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له 14 گه‌ڕه‌كی سێ ناوچه‌ی شارۆچكه‌ی سووری دیاربه‌كر هه‌ڵگیرا كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كان تێیدا ته‌واو بووه.
له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا كه له 11ی كانوونی یه‌كه‌می 2015ه‌وه هاتوچۆی تێدا قه‌ده‌غه كرابوو، ئه‌مڕۆ له سەعات 8ی به‌یانییه‌وه كۆتایی پێ هات.
له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه‌دا، پۆلیس رێوشوێنی ئه‌منی له‌و گه‌ڕه‌كانه‌دا گرتۆته‌به‌ر و هاووڵاتیانیش دوای چه‌ندین مانگ چوونه‌وه ماڵه‌كانیان و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی به سه‌لامه‌تی مابوونه‌وه گواسته‌وه.
كاسبكاران له دووكانهكانیاندا كه زیانی به‌رچاویان به‌ركه‌وتووه ده‌ستیان به‌كار كرده‌وه.
پارێزگاری دیاربه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه دا كه به‌مه‌به‌ستی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمبه‌كان و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه، هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین درێژه‌یان ده‌بێت.