Mazın Asad
24 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 24 ئاب 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا نومان کورتوڵموش گوتی: "کۆنترۆڵکردنی ٩١١ کیلۆمەتری سنووری سووریا و تورکیا لە لایەن تاکە رێکخراوێک و لە لایەن پەیەدە، قبووڵ ناکرێت".
کورتوڵموش بووە مێوانی کەناڵی ئێن تی ڤی و لەبارەی رۆژەڤەوە ھەڵسەنگاندنی کرد و وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە پێشھاتەکانی جەرابلوس لە روانگەی تورکیادا بابەتی ئاسایشی نیشتمانییە و زیاتر گوتیشی: "کۆنترۆڵکردنی ٩١١ کیلۆمەتری سنووری سووریا و تورکیا لە لایەن تاکە رێکخراوێک و لە لایەن پەیەدە، قبووڵ ناکرێت. لەو چوارچێوەیەدا تورکیا لە سەرەتاوە لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تاوتوێی ئەو پرسە دەکات. لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان دانوستانی ئەمە دەکەین. بە چەندین ھۆکاری جیاوازەوە لە نزیک سنووری تورکیا جاروبار داعش و جاروبار ھێزەکانی پەیەدە مووشەک ئاراستەی خاکەکانی تورکیا لە سەرووشیانەوە ھەندێک لە شارۆچکەکانی کلیس و عەنتاب دەکات. بۆیە تورکیا زۆر لە نزیکەوە چاودێری جموجۆڵی نزیک سنوور دەکات. ئەمە ھەم وەک بابەتی ئاسایشی نیشتمانی تورکیا و ھەمیش وەک پێشھاتەکانی ناوچەکە دەڕوانین کە ئێمە لە سەرەتاوە باسی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین. واتا تێکچوونی یەکپارچەیی خاکی سووریا و دابەشبوونی بۆ دوو یان سێ دەوڵەت و ئامادەکارییەکان لەوبارەیەوە، وەک تورکیا لێ بێدەنگ نابین. بەو ھۆیەوە سات بە سات چاودێری گۆڕانکارییەکان دەکەین. تورکیا لە رووی ئاسایشی نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی سووریا لە نزیکەوە چاودێری ئەو پرسانە دەکات".