Hemın Othman Mohammed
25 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 25 ئاب 2016
به‌یانی ئه‌مڕۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ئه‌نجام دا.
له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا كیری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه چەکدارانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه خه‌ریكی كشانه‌وه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له سه‌رچاوه دیپلۆماسیه‌كانه‌وه ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه، په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه له‌سه‌ر خواستی كیری ئه‌نجامدراوه و، تیایدا تاوتوێی هه‌وڵه‌كان كراوه به ئاراسته‌ی داهاتووی سووریا، به‌تایبه‌تی راگرتنی شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی ئه‌و وڵاته و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاگربه‌ستی درێژخایه‌ن.
هاوكات له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا بیروڕا ئاڵوگۆڕكراوه سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی جه‌رابلوس، جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه هه‌ردوولا هاوڕان له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوو وڵات له‌و باره‌یه‌وه.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا باس له بابه‌تی نه‌په‌ڕینه‌وه‌ی چەکدارانی په‌یه‌ده/یه‌په‌گه كراوه بۆ خۆرئاوای فورات، له‌و باره‌یه‌شه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، جۆن كیری، ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه چەکدارانی یه‌په‌ده/یه‌په‌گه خه‌ریكی كشانه‌وه‌ن له خۆرهه‌ڵاتی فورات.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه تهلهفۆنییهکەدا جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی كراوه‌ته‌وه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له عێراق و سووریا.