Hemın Othman Mohammed
18 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2016
گوته‌بێژی كۆشكی سپی جۆش ئێرنست، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه زۆر ده‌مێكه به‌شار ئه‌سه‌د شه‌رعییه‌تی له سووریادا نه‌ماوه و گوتی: "هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، توندوتیژی له سووریادا زیاد ده‌كات و ئه‌و وڵاته‌ش زیاتر روو له مه‌ترسی ده‌كات".
له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی رۆژانه‌یدا، گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئێرنست باسی له دوایین پێشهاته‌كانی سووریا کرد.
ئێرنست ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دۆخی سووریا رۆژ له دوای رۆژ خراپتر بووه و گوتی: "تا ئێستا ئه‌سه‌د فه‌رمان به سوپای سووریا ده‌كات هێرش بكه‌نه سه‌ر كه‌سانی بێ تاوان و بێ چه‌ك و هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی".
ئێرنست لێدوانه‌کەی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیری وه‌بیرهێنایه‌وه، كه له ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا رایگه‌یاندبوو: "ئه‌گه‌ر ئه‌سه‌د وابزانێت كه پلانی B بوونی نییه، ئه‌وا بێ بنه‌ما له‌وه گه‌یشتووه و دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداره" و گوتی: "مه‌به‌ستی كیری له‌و لێدوانه ئه‌وه‌یه كه هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، ئه‌وا پشێوی و توندوتیژی زیاتر له‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت".
هه‌روه‌ها ئێرنست جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه گه‌لی سووریا ناتوانن چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌ك له ئه‌سه‌د بكه‌ن و گوتی: "هه‌تا ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات بمێنێته‌وه، توندوتیژی له سووریادا زیاد ده‌كات و ئه‌و وڵاته‌ش زیاتر روو له مه‌ترسی ده‌كات".
هاوكات ئێرنست ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گه‌وره‌ترین به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یاندنی هاوكاری مرۆیی نێوده‌وڵه‌تیی به ناوچه هه‌ستیاره‌كان رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌ده، هه‌موو جارێكیش نیگه‌رانیمان له‌وباره‌یه‌وه خستۆته‌ڕوو.