Enes Canlı
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 16 شوبات 2018
قودس - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو، روونكردنه‌وه‌كانی دوێنێی پۆلیسی کە رایگەیاندبوو "به‌ڵگه‌ی پێویست هه‌یه كه سه‌رۆكوه‌زیران به‌رتیلی وه‌رگرتووه"، ره‌تكرده‌وه و، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و حكوومه‌تی هاوپه‌یمانیه‌ی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات ته‌ندروسته و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ناكرێت.
له گوتارێكیدا كه له كۆنفرانسێك له ته‌لئه‌بیب پێشكه‌شیكرد، ناتانیاهو رایگه‌یاند: "وه‌زیره‌كان، په‌رله‌مانتاران، سه‌ركرده‌كان، رووی قسه‌كانم لهئێوهیه. ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل كار ده‌كه‌ین و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه هاوپه‌یمانی سه‌قامگیره".
ناتانیاهو ره‌خنه‌ی له‌و دۆسیه‌یه‌ی پۆلیس گرت كه له‌باره‌یه‌وه پێشكه‌شی كردووه و گوتی: "كه‌س بیر له‌وه ناكاته‌وه من یان كه‌سێكی دیكه نه‌چێت بۆ سه‌ر سندوق. ئێمه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیانی ئیسرائیل تا ته‌واوبوونی واده‌ی حكوومه‌تی ئێستا كارده‌كه‌ین".