Laith Joneidi,Menna Ahmed,Afra Aksoy
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2018
عه‌ممان - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، رێکس تیله‌رسن، داوای له ئێران کرد "هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه".
رێکس تیله‌رسن که له میانه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گه‌یشته ئوردن و له‌وێ له‌گه‌ڵ هاوتا ئوردنییه‌که‌ی، ئه‌یمه‌ن سەفدی کۆبوویه‌وه.
له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیشدا که دوای کۆبوونه‌وه‌که سازکرا، تیله‌رسن ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد وڵاته‌که‌ی نیگه‌رانه به‌هۆی دوایین پێشهاته‌کانی نێوان ئێران و ئیسرائیل له سووریا و رایگه‌یاند: ''خوازیارین ئێران هێزه‌کانی له سووریا بکشێنێته‌وه''.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که ئێران کاریگه‌ریی کردووه‌ته سه‌ر حزبوڵڵای لوبنانیش و جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه ئه‌وان پشتیوانیی له حکوومه‌تێک ده‌که‌ن که سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه‌کانی له‌ژێر کۆنترۆڵ دابێت و پاڵپشتی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌که‌ن.
رێکس تیله‌رسن که بڕیاره سبه‌ینێ سه‌ردانی لوبنان بکات، ئاماژه به‌وه‌کرد له میانی گه‌شته‌که‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته ''تاوتوێی پرۆسه‌ی دیموکراسی و بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ست به داهاتووی لوبنان له‌گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌کات''.
هاوکات تیله‌رسن و سەفدی یاداشتێکی لێکتێگه‌یشتنیان له چوارچێوه‌ی کاری هاوبه‌شیی ستراتیجیی نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووکرد که به‌و پێیه ئه‌مریکا ساڵانه بڕی ملیارێک و 275 ملیۆن دۆلار بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ ده‌داته ئوردن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌میانی گه‌شته‌که‌یدا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که هه‌ریه‌ک له تورکیا، میسر، ئوردن، لوبنان و کوێت ده‌گرێته‌وه، تاکو ئێستا سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له میسر و کوێتی کردووە.