Narges Rezai,Ahmet Dursun
14 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌رۆکی پێشووتری ئێران، مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی رابه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی، ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی سه‌باره‌ت به مردنی گوماناوی نێو گرتووخانه‌کانی وڵاته‌که‌ی گرت.
له هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ده‌وڵه‌تی به‌هاردا که به نزیکی له مه‌حمود ئهحمهدینهژاد ناسراوه، ناوبراو به‌رله دانیشتنی تهمییزکردنهوهی که‌یسی حه‌مید به‌قایی که له سه‌رده‌می سه‌رکۆمارییدا یاریده‌ده‌ری ئهحمهدینهژاد بووه و له ئێستادا به تاوانی گه‌نده‌ڵی دادگایی ده‌کرێت، روونکردنه‌وه‌ی داوه‌ته رۆژنامه‌وانان.
ئهحمهدینهژاد ره‌خنه‌ی له مردنی گوماناوی نێو گرتووخانه‌کانی ئێران گرتووه و رایگه‌یاندووه:
''کاتێک که پیاوێک له تاو نه‌بوونی و له شه‌رمی خانه‌واده‌که‌ی ده‌نگ به‌رز ده‌کاته‌وه، ده‌ستگیرده‌کرێت و ده‌خرێته زیندانه‌وه. بێ په‌روا مرۆڤه‌کان ده‌ستگیرده‌که‌ن، دواتر ته‌رمه‌که‌ی راده‌ستی خانه‌واده‌که‌ی ده‌که‌نه‌وه. پاشانیش ده‌ڵێن 'ئه‌مه ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوو، خۆی کوشت' ''.
مه‌حمود ئهحمهدینهژاد جه‌ختی له‌وه‌کردووه‌ته‌وه که هاووڵاتییان گازنده‌یان له‌م دۆخه هه‌یه، به‌ڵام هیچ شوێنێک نییه سکاڵای خۆیانی بۆ ببه‌ن و رایگه‌یاند ''ته‌نانه‌ت رابه‌ریش (ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامنه‌یی) ئه‌وه ده‌ڵێت که ئه‌و لێپرسراو نییه له چۆنیەتی کارکردنی ده‌زگای دادوه‌ریی و دامه‌زراوه‌کانی دیکه. که‌واته که‌سێک که له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و حکوومه‌ته‌وه مافی پێشێل ده‌کرێت ده‌بێت چی بکات؟ له کوێی جیهان سته‌م چووه‌ته سه‌ر تا لێره بچێتە سەر؟''.