Necat Hazar
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2018
وان - AA
به‌فر بارین له وان له مانگی نیساندا، كاریگه‌ری نه‌رێنی كردووه‌ته سه‌ر ئاژه‌ڵداران كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی روو له له‌وه‌ڕگاكان بكه‌ن.
ئاژه‌ڵداران له شارۆچكه‌ی چاتاك كه ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ چوونه له‌وه‌ڕگاكان به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه ناچاربوون گه‌شته‌كه‌یان دوابخه‌ن.
ئاژه‌ڵدارانی ناوچه‌كه كه چاوه‌ڕوانی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ده‌كه‌ن تا روو له له‌وه‌ڕگاكان بكه‌ن كه ئێستا به‌هۆی به‌فره‌وه سپیان پۆشیوه، ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بارینی به‌فر له مانگی نیساندا به‌و شێوه‌یه مایه‌ی سه‌رسوڕمانیان بووه.
یه‌كێك له ئاژه‌ڵداران، به ناوی عه‌لائه‌ددین جانیش باسی له‌وه كرد كه ژمارەیەک له شوانه‌كان له له‌وه‌ڕگاكان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و گوتی: "دوای له‌وه‌ڕاندنی ئاژه‌ڵه‌كان له گوند، دووباره ده‌یانبه‌ینه‌وه بۆ له‌وه‌ڕگاكان".