Yıldız Aktaş
22 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 24 نیسان 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌نگین ئاڵتای ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه 15 په‌رله‌مانتاریان ده‌ستیان له پارته‌كه‌یان كشاندووه‌ته‌وه و چوونه‌ته ناو ئیی پارتی.
بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په له په‌رله‌مانی توركیا، ئه‌نگین ئاڵتای له‌گه‌ڵ گوته‌بێژی جه‌هه‌په، بوله‌نت ته‌زجان و بریكارانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه، ئۆزگور ئۆزه‌ل و ئه‌نگین ئۆزكۆچ و ئه‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی ده‌ستیان له‌كاركێشاوه‌ته‌وه له په‌رله‌مانی توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیان سازكرد.
ئەنگین ئاڵتای رایگه‌یاند "به هه‌ڵوێستێكی دیموكراسی نه‌ك سیاسیی، 15 په‌رله‌مانتاری به‌ڕێز ئه‌ندام له جه‌هه‌په ئه‌مڕۆ، ده‌ستیان له پارته‌كه‌مان كیشایه‌وه و چوونه ناو ئیی پارتی".
ئیی پارتی، كه تێكڕای ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی پێنج كه‌سه، به‌و 15 په‌رله‌مانتاره‌ی جه‌هه‌په كه چوونه‌ته ناوی گه‌یشته ئه‌و ژماره‌یه له په‌رله‌مانتاران كه له په‌رله‌مانی توركیا فراكسیۆن دروست بكات.