Bilgin S. Şaşmaz,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
شیكاگۆ - AA
شه‌پۆلێكی به‌فربارین كه شاری شیكاگۆ سەر بە ویلایەتی ئیلینۆی ئەمریکای گرتووه‌ته‌وه، كاریگه‌ریی نه‌رێنیی کردووەتە سەر ژیانی ئاسایی خه‌ڵكی شاره‌كه.
به‌فربارین لە ئێواره‌ی رۆژی پێنجشه‌مه ده‌ستی پێكرد و له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا 30 سانتیمه‌تر به‌فر کەڵەکە بوو، و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م هاتوچۆدا دروستكرد.
پێشبینی ده‌كرێت شه‌پۆله‌كه له رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌مه‌دا بەرەو کەمبوونەوە بچێت و تا ئه‌و كاته 15 سانتیمه‌تری دیكه به‌فر کەڵەکە ببێت.
له سه‌رتاسه‌ری شاره‌كه‌دا كاره‌كانی پاككردنه‌وه‌ی رێگاكان و رشتنی خوی ده‌ستی پێكردووه و له شاره‌كانی دیكه‌وه به بارهه‌ڵگر خوێ بۆ شیكاگۆ ده‌گوازرێته‌وه.
ئه‌م شەپۆلی بەفر بارینەی کە شیکاگۆی کردووەتەوە بە كاریگه‌رترین شه‌پۆلی بەفر بارین دادەنرێت کە لەمیانی چەند ساڵانه‌ی رابردوودا شارەکەی گرتبێتەوە، هه‌ر بۆیه هۆشداری دراوه‌ته خه‌ڵكی لە جوونە سه‌ر شه‌قامه‌كان.
به‌هۆی شهپۆلهكهوه له به‌شێكی زۆری خوێندنگه و شوێنكاره‌كانی شاره‌كه‌دا پشوو راگه‌یه‌نراوه و گه‌شتی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی دژوار بووه.
له سه‌رتاسه‌ری ئه‌مریكادا هه‌زار و 400 گه‌شتی ئاسمانی بۆ شیكاگۆ و به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه.
جێی سه‌رنجه به‌شێك له دانیشتوانی شیكاگۆ، له پارك و ناوه‌نده‌كانی شاردا به خلیسكێنه و یاریی لەسەر به‌فر كات به‌سه‌رده‌به‌ن.