Mohammed Baqi Hussein
10 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2017
لیۆنزبای - AA
پێنج شاخه‌وان له‌ئه‌نجامی هه‌ره‌سهێنانی به‌فری چیای هارڤی له كه‌نه‌دا كه به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتبوون له به‌رزیی 500 مه‌تره‌وه كه‌وتنه‌خواره‌وه و گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكی تیمه‌كانی گه‌ڕان و پشكنین، مارتن كۆڵوێڵ رایگه‌یاند، پێنج له‌و شه‌ش شاخه‌وانه‌ی چوونه‌ته سه‌ر چیای هارڤی له شاری ڤانكۆڤه‌ر، له‌ئه‌نجامی هه‌ره‌سهێنانی به‌فره‌وه له به‌رزیی 500 مه‌تره‌وه كه‌وتوونه‌ته‌خواره‌وه.
مارتن كۆڵوێڵ رایگه‌یاندووه كه شاخه‌وانه‌كه‌ی دیكه تیمه‌كانی له رووداوه‌كه ئاگاداركردووه‌ته‌وه و دواتر ته‌رمه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه.
ناوبراو راشیگه‌یاند دوای ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی شاخه‌وانه‌كان، روونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.