Hemın Othman Mohammed
18 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 19 تشرینی یەکەم 2016
ئۆتاوا - AA
وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، هارجێت ساجان: "ده‌بێت به شانازییه‌وه باسی بكه‌م كه سه‌ربازانمان له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا هاوكاری یه‌كه كوردییه‌كانیان كردووه. ئه‌و یه‌كه كوردییانه‌ی مه‌شقمان پێكردوون، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له ئه‌ستۆدایه. له‌به‌رئه‌وه زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌م".
له ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ له‌ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سه‌ربازانی كه‌نه‌دا هاوكاری یه‌كه كوردییه‌كانیان كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا، هارجێت ساجان له په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌نووسان دوا و، باسی له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ كرد.
ساجان ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه سه‌ربازانی سوپای كه‌نه‌دا، مه‌شق و راهێنان به یه‌كه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن و، گوتی: "ده‌بێت به شانازییه‌وه باسی بكه‌م كه سه‌ربازانمان له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا هاوكاری یه‌كه كوردییه‌كانیان كردووه. ئه‌و یه‌كه كوردییانه‌ی مه‌شقمان پێكردوون، ئه‌ركی سه‌ره‌كیان له ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ له ئه‌ستۆدایه. له‌به‌رئه‌وه زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌م".
كه‌نه‌دا، زیاتر له 600 سه‌ربازی له‌و هاوپه‌یمانیه‌دا هه‌یه كه به رابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا دژبه داعش پێكهێنراوه.
پێشتر حكوومه‌تی كه‌نه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو كه سه‌ربازانیان له ناوچه‌كه‌دا به‌شداری شه‌ڕ دژی داعش ناكه‌ن، به‌ڵام مه‌شق و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌كه‌ن.