كه‌نه‌دا.. ئێسك و پروسكی داینه‌سۆرێكی ١١ ملیۆن ساڵی دۆزرایه‌وه
Canada
تۆرنتۆ – AA
ژماره‌یه‌ك زانا ئێسك و پروسكی جۆرێكی نوێی دایناسۆری ترایناسۆریان له ویلایه‌تی ئالبێرتا لە كه‌نه‌دا دۆزرییه‌وه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ١١ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر.
چه‌ند زانایه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر جارید ڤۆریس له زانكۆی گاڵگای، بۆ یه‌كه‌مجار جۆرێكی نوێ و نه‌زاندراوی دایناسۆری ترایناسۆر ده‌دۆزنه‌وه.
ئێسك و پروسكی ئه‌م جۆره دایناسۆره كه له ئاكامی کنە و پشکنینی شوێنه‌وارناسییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن ڤۆریس-ه‌وه ناوی ‘reaper of death’ (فریشته‌ی مه‌رگ)ی لێ ندراوه. رایشیگه‌یاندووه تایبه‌تمه‌ندی جیاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م دایناسۆره له ترایناسۆره‌كانی دیكه ئه‌وه‌یه به‌رزی له سمتییه‌وه ٢،٤ مه‌تره. مێژووی ئه‌م دایناسۆره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ١١ ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. به‌مه‌به‌ش ده‌بێته كۆنترین جۆری ترایناسۆر له كه‌نه‌دا دۆزرابێته‌وه.
ورده‌كاری ئه‌م توێژینه‌وه زانسییه له گۆڤاری زانسی “Journal of Cretaceous Research” بڵاو كراوه‌ته‌وه.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن