Hemın Othman Mohammed
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا جه‌ستن ترۆدۆ، به‌بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: "مسوڵمانانی كه‌نه‌دا و جیهان، به‌مه‌به‌ستی یاد كردنه‌وه‌ی دابه‌زینی قورئانی پیرۆز بۆ حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (دروودی خودای لێ بێت) بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ به‌رۆژوو ده‌بن، نویژ ده‌كه‌ن، بیر ده‌كه‌نه‌وه و رێگای رۆحی ده‌گرنه‌به‌ر، به‌درێژایی مانگی ره‌مه‌زان، مسوڵمانان به رۆژوو گرتن له رۆژدا زیاتر خۆیان له خودا نزیك ده‌كه‌نه‌وه و جوامێری به‌رامبه‌ر هه‌ژاران نیشان ده‌ده‌ن".
له‌بەشێکی دیکەی په‌یامی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌نه‌دا ترۆدۆدا هاتووه: "مانگی ره‌مه‌زان، كاتی تێكه‌ڵ بوونی مسوڵمانانە له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌دا. له‌م مانگه‌دا مسوڵمانان دراوسێ و هاورێیانیان بانگهێشت ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر خوانی به‌ربانگ و، خواردنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌كه‌ن، به‌یه‌كه‌وه په‌رستش ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هانی یه‌كتر ده‌ده‌ن بۆ چاكه كردن له‌گه‌ڵ یه‌كتری و بوونه خێرخواز. مانگی ره‌مه‌زان وه‌بیرمان دێنێته‌وه سوپاسگوزار بین به‌رامبه‌ر ئه‌و نیعمه‌ته بێشومارانه و پێویستی بیركردنه‌وه له لێقه‌وماوان له پێش خۆماندا. هه‌مه‌جۆری كلتووری كه‌نه‌دا، وه‌ك چۆن یه‌كێكه له گرنگترین هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، له هه‌مان كاتدا یه‌كێكه له سه‌رچاوه‌كانی شانازی. به‌ناوی ماڵباتەوه، خۆم و سۆفیای هاوژینم، هیوای مانگێكی پیرۆز و ئاسووده بۆ ئه‌وانه ده‌خوازم كه ئه‌م مانگه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه. ره‌مه‌زانتان پیرۆز بێت".