Hemın Othman Mohammed
06 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 07 حوزەیران 2016
له وڵاتی ئوسترالیا، یه‌كه‌م به‌ربانگ كردنه‌وه كرا.
ئوستراڵیا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌كه‌وێته نیوه‌ی گۆی زه‌وی له ئێستادا وه‌رزی زستان به‌ڕێده‌كات و یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی رۆژووگرتن لەوێ ماوه‌كه‌ی كورتترینه.
ئەو وڵاتە كه نزیكه‌ی نیو ملیۆن مسوڵمانی تێدا ده‌ژی، یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز 11 سەعات و 23 خولهك بوو.
ئوستراڵیا كه به‌گوێره‌ی عێراق حه‌وت سەعات له پێشه، مسوڵمانانی یه‌كه‌م به‌ربانگیان له نێو ماڵباتیان كرده‌وه. هه‌روه‌ها له وڵاتانی فیجی و نیوزله‌ندا كه به به‌راوردی ئوستراڵیا دوو سەعات له پێشن، یه‌كه‌م به‌ربانگی مانگی ره‌مه‌زان كرایه‌وه.