Mohammed Baqi Hussein
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2016
كۆڵد له‌یك - AA
فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی سه‌ربه هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی كه‌نه‌دا RCAF كه‌وته‌خواره‌وه.
هێزی ئاسمانیی شاهانه‌ی كه‌نه‌دا لە راگەیەنراوێکدا رایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی جۆری CF-18 له‌میانه‌ی فڕینی فێركاریی رۆژانه‌یدا كه له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی شاری كۆڵد له‌یك فڕیوه، له‌نزیك ویلایه‌تی ساسكاشوان به‌هۆكارێكی نه‌زانراو كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه.
له راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌یتوانیووه خۆی رزگاربكات و گیانی له‌ده‌ستداوه.
راگایەنراوەکە زانیاری سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی فڕۆكه‌وانه‌كه نه‌داوه و رایگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
وه‌زیری به‌رگریی كه‌نه‌دا هارجیت سه‌جان له ئۆتاوا له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، دڵگرانیی خۆی له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ربڕی.