Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا مارك رایت سه‌باره‌ت به پێشێلكردنی كایه‌ی ئاسمانی توركیا له‌لایه‌ن رووسیاوه رایگه‌یاند، پێویسته رووسیا ده‌ستبه‌رداری ئه‌و چالاكییانه‌ی ببێت كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن.
گوته‌بێژی پێنتاگۆن له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ په‌یامنێری ئانادۆڵو، به‌زاندنی كایه‌ی ئاسمانیی توركیای له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی رووسییه‌وه پشتڕاستكرده‌وه.
رایت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌مریكا و ناتۆ به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ توركیا و بانگهێشتی رووسیای كرد بۆ رێزگرتن له كایه‌ی ئاسمانیی توركیا و كۆتاییهێنان به‌و چالاكییانه‌ی كه گرژییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رایت رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات، گفتوگۆی راسته‌وخۆی هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ یه‌كتر گرنگه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو "سه‌عات 11 و 46 خوله‌كی 29ی كانوونی دووه‌م، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی سه‌ربه هێزی ئاسمانی رووسیا له جۆری SU-34، كایه‌ی ئاسمانی توركیای به‌زاندووه. به‌رله‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كایه‌ی ئاسمانی توركیا ببه‌زێنێت، له‌لایه‌ن سیستمی راداری توركیا چه‌ندین جار به زمانه‌كانی رووسی و ئینگلیزی ئاگاداركراوه‌ته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانیش به‌رله گه‌شته‌كه‌ی بۆ وڵاتی شیلی رایگه‌یاندبوو، "ئه‌گه‌ر رووسیا به‌رده‌وامبێت له‌و پێشێلكارییانه، ناچارده‌بێت ده‌ره‌نجامه‌كانیش قبوڵ بكات".