Rewa Mahmut Hasan
01 شوبات 2016•نوێکردنەوە: 02 شوبات 2016
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار جەعفەری کە بەناوی رژێمەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ کردووە لە ئۆتێل کراون پلازا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
نوێنەری هەمیشەیی سووریا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەشار جەعفەری کە بەناوی رژێمەوە بەشداری لە کۆبوونەوەکانی جنێڤ کردووە، لە ئۆتێل کراون پلازا کۆنگرەیەکی رۆژنامەیی رێکخست و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.
ناوبراو ئاشکرای کرد کە هێشتا کۆبوونەوە راستەوخۆکان دەستیان پێنەکردووە و نازانرێت کە لایەنی بەرامبەر لەکێ پێکهاتوون، هەربۆیە ئەوان سوورن لە ئەنجام دانی چاوپێکەوتنەکان بەشێوەیەکی راستەخۆ.
لەبەرامبەر داوای لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان و ئازاد کردنی گیراوانی نێو زیندان و راگەیاندنی ئاگربەست، جەعفەری ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان بیر لەو داوایانە دەکەنەوە و وەڵامی ئەو داواکاریانەش بەشێکن لە رۆژەڤی ئەوان.
لەبارەی وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێکی ترەوە کە ئایا مەرجەکانی ئۆپۆزسیۆن قبوڵ دەکەن یان نا، جەعفەری رەتی کردەوە هیچ پێش مەرجێک قبوڵ بکەن.
جەعفەری راشیگەیاند کە بڕیاری ٢٢٥٤ ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سووریاوە لەلایەن نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆکاروباری سووریاو ئوردن و سعوودیەوە پەیرەو نەکراوە.