Mazın Asad
10 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2016
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، ستیڤان دیمیستورا ئاماژەی بەوە دا کە لایەنەکان لە پێناو بەشداریکردن لە دانوستانەکانی سووریا گەیشتوونەتە جنێڤ بەڵام کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی سووریا بە جیا، لە ١٤ی ئادار دەست پێ دەکات.
دیمستورا لە روونکردنەوەیەکی بۆ رۆژنامەنووسان لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ رایگەیاند ئەو لایەنانەی گەیشتوونەتە جنێڤ لەمڕۆ بەدواوە دەست بە کۆبوونەوەکان لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆتێلەکان دەکەن و گوتیشی: "لە ١٤ی ئادار دەست بە کۆبوونەوەی سەرەکی نێوان لایەنەکان دەکرێت".
دیمستورا روونیشی کردەوە کە ھەوڵەکانیان بۆ ئیدارەی نوێی سووریا و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنێک لە ماوەی ١٨ مانگدا دەخەنەگەڕ و هەروەها بابەتی ئاگربەست و گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی بۆ سووریا لەلایەن گرووپی کاری نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەخرێتە بەرباس.
نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە درێژەدا جەختی لەوە کردەوە کە دانوستانەکانی جنێڤ سەبارەت بە سووریا تاوەکو ٢٤ی ئادار بەردەوام دەبێت و دوای ماوەیەکی کورت دووبارە دەست پێ دەکاتەوە و باسی ئەوەشی کرد کە ئاگربەستەکەی سووریا بە گشتیی پەیڕەو کراوە و پەیڕەوییەکەش کراوە دەبێت.