hejar reshid
09 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2016
له ماوه‌ى كه‌متر له 24سەعاتدا تيرۆريستانى داعش زياتر له 40 مووشەكيان له گوندى بهشيرەوه ئاراسته‌ى شاره‌دێی تازه كردووه كه به‌شێك له‌وانه گازى خه‌رده‌لى تێدا بووه.
هاووڵاتى حه‌سه‌ن حوسێن به‌ركه‌وتووى گازى كيمياويیهكهى شارەدێی تازه به ئاژانسى ئانادۆڵوى راگه‌ياند: "سەعات 4 له قوتابخانه ده‌رچووين ئه‌و مووشه‌كه كه‌وت و من لەو كاته‌دا منداڵێكم هه‌ڵگرته‌وه و چەند مه‌تر دووربووم و ئه‌وکاتە دووكه‌ڵى گازەکە بڵاو نه‌بووه‌وه کە چاوم ده‌ستى به‌سووتان كرد و تووشی سەرگێژە بووم".
ئەو هەروەها گوتیشی: "داعش بۆ يه‌كه‌م جاره مووشەكى له‌م شێوه‌يه ئاراسته‌ى شاره‌دێی تازه ده‌كات و هه‌موو كاتێكيش داعش له سەعات 4 بۆ 5ـى ئێواره مووشەکەکان دەهاوێژن".
شۆفێرى فرياكه‌وتنى شاره‌دێی تازه كه بهركهوتووهكانى ده‌گواسته‌وه بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتی: "ئه‌وه ماوه‌ى چه‌ند مانگه تيرۆريستان شاره‌دێی تازه بۆردومان ده‌كه‌ن، ماوه‌ى دوو رۆژه گازى خه‌رده‌ل ئاراسته‌ى هاووڵاتیيان ده‌كه‌ن".
ئەو شوفێرە گوتیشی: "داعش 7 كیلۆمه‌تر له ئێمه‌وه دووره و گازى خه‌رده‌ل بەکار دەهێنێت و ئێمه‌ش كارمهندين و ئەم گازە بەر ئێمەش کەوتووە و بەهۆی ئەم گازەوە ئێستا لە رێگای دەرزییەوە بەردەوام ئۆکسیژین وەردەگرم".
پێشتر لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای خورماتوو سەڵاح عەباس گوتی: "دوێنێ داعش بۆردومانی خورماتووی كرد، ٤٢ مووشەكی ئاراستەی ناوچەكە كرد، بە گوێرەی زانیارییەكان مووشەكەكان لە گوندی بەشیرەوە كە پێنج كیلۆمەتر لە خورماتووەوە دوورە و نزیكەی دووساڵ دەبێت لە ژێر دەسەڵاتی داعش دایە، ئاراستەی شارەكە كراون".