Hamit Hüseyin
09 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2016
کەسایەتی سیاسی كورد و سكرتێری پێشووی پارتی دیموكراتی DEP یەشار كایا لەتەمەنی 78 ساڵیدا بە هۆی نەخۆشی لە شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد.
یەشار کایا لە ساڵی 1938 لە شاری قەرس لەدایكبووە و بەشی ئابووری زانكۆی ئیستانبوڵی تەواو کردووە. ناوبراو بە هۆی ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسی لە ساڵی 1994 پارتەکەی بە ناوی پارتی دیموکراتی داخراو و بە ناچاری تورکیای جێهێشت و لە ئەڵمانیا نێشتەجێ بوو. کایا سەرۆکایەتی پەرلەمانی کورد لە دەرەوەی وڵاتی لە ئەستۆ بوو.
یەشار کایا یەکەم خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی ئۆزگور گوندەم بووە لە تورکیا.
کایا بە هۆی پرۆژەی چارەسەریی دوای ٢١ ساڵ لە رێکەوتی 17-4-2014 گەڕایەوە تورکیا.
دارا کایا کوڕی خوالێخۆشبوو یەشار کایا پێشتر لە لێدوانیكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندبوو کە باوکی نەخۆشی دڵی هەیە و بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکەی پاتری بۆ دانراوە.