جنێڤ
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا فرانك واڵته‌ر شتانمایەر له‌باره‌ی دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران رایگه‌یاند، ئێران دانوستانه‌كان به‌جددی وه‌رده‌گرێت.
شتانمایەر دوای به‌شداریكردنی له 28همین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی مافی مرۆڤ له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌ڵمانیا پێداگرە له‌سه‌ر بێ چه‌ككردن و پارێزگاریكردن له مافه‌كانی مرۆڤ.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی قه‌یرانی ئۆكراینا بێ متمانه‌یی له‌نێوان لایه‌نه‌كان هاتووه‌ته ئاراوه و بۆ ئه‌مه‌ش ماوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن ده‌وێت و ئاشكرای كرد كه متمانه به‌خێرایی و به‌ئاسانی تێك ده‌شكێت و به‌و هۆیه‌وه پێویسته بابه‌تی بێ چه‌ككردن، پشتگوێ نه‌خرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌باره‌ت به په‌یڕه‌وی ئاگربه‌ستی مینسك رایگه‌یاند، له‌باره‌ی كێشانه‌وه‌ی چه‌كی قورس له نێوان هه‌ردوو لایه‌ندا پێشكه‌وتن هاتووه‌ته ئاراوه به‌ڵام به‌ره‌و پێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه.
هەروەها له‌باره‌ی دانوستانه‌كانی وڵاتی 5+1 و ئێران له‌مه‌ڕ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، گوتی: "10 ساڵه له‌گه‌ڵ دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی خه‌ریكم و پێشتر قه‌ناعه‌تم وابوو كه ئێران واده‌كان درێژ ده‌كاته‌وه و یاری ده‌كات به‌ڵام ئێستا دانوستانه‌كان به‌جددی وه‌رده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئێران به بوێرانه و شه‌فافی هەڵسوکەوت بكات، ئه‌وە كۆبوونه‌وه‌كان ئه‌نجامی ده‌بێت".