په‌رله‌مانی توركیا
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په كه‌ماڵ كڵچدارئۆغڵو له‌باره‌ی روونكردنه‌وه‌كان له‌مه‌ڕ قۆناغی چارهسهرییەوە، گوتی: "به‌م بیروڕایانه‌وه کە لە ئارادایە، باوهِڕ به هاتنی ئاشتی ناكه‌م. قۆناغێك كه له‌سه‌ر بنه‌مای بێ متمانه‌یی دامه‌زرابێت ئاشتی ناهێنێته توركیا. له‌دوایی روونكردنه‌وه‌كان، راسته‌وخۆ روونكردنه‌وه‌ی تر درا و گوترا كه گه‌وره‌ترین رێگر له قۆناغه‌كه ئاكپارتییه و لایه‌نی ئاكپارتیش رایگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین رێگر له‌وه لایه‌نی هه‌ده‌په‌یه. به‌ڕاشكاوی ده‌ڵێم كه ئاكپارتی و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن".
كڵچدارئۆغڵو بۆ رۆژنامهونووسان زیاتر گوتی: "به په‌رۆشین بۆ توركیایه‌كی بێ چه‌ك. ئه‌گه‌ر چه‌كدانان هه‌بێت ئه‌وە بەختەوەر ده‌بین. فه‌رموو با چەك دابنێن و روونكردنهوهیهكان له‌ژێر ده خاڵ راگەیاندووە و گشت خاڵهكانیشم خوێنده‌وه كه ئاماژه به ئاشتی، سه‌ربه‌خۆیی و هه‌موو شتێك ده‌كات. ئاشتی و ئازادی هات و ئایا ئێمه ئاگەمان لێ نییه. له ژێر نووسراوه‌كه چ نهێنییه‌ك شاراوه‌یه؟ كێ ئه‌مه ده‌زانێت؟ ئێمه نازانین. رۆژنامه‌نووسێك نهێنی 10 خاڵه‌كانی بڵاو كردووه‌ته‌وه. ده‌مه‌وێت شتێك بزانم كه یه‌كێك هه‌بوو ده‌یگوت من قورساییم هه‌یه و په‌رله‌مانتارێكی ئاسایی نیم. لێیان پرسی كه ئایا روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش ده‌كرێت ئه‌ویش نه‌خێر روونكردنه‌وه‌ی هاوبه‌ش (له نێوان ئاكپارتی و هه‌ده‌په) ناكرێت. رۆژی دواتر روونكردنه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش درا و گرانی ئه‌و كه‌سه بوو به سفر. ده‌مه‌وێت بزانین كه ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌وێك نه‌بێت ئه‌وە بۆچی لایه‌نی ئاكپارتی و هه‌ده‌په یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. رووداوه‌كه چییه؟ رای گشتی نازانێت و روونكردنه‌وه‌كان نهێنییەکی تێدایه".
سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په داوای پشتگیری كرد و رایگه‌یاند كه هیچ لایه‌نێك له‌دواوه‌ی ئاشتی و سه‌ربه‌خۆیی نییه.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتیشی: "بەشەفافی ده‌یڵێم كه ئاكپارتی و هه‌ده‌په له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، به‌هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن".
ناوبراو له‌به‌رده‌وامی ره‌خنه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ته‌نها جه‌هه‌په چاره‌سه‌ریی كێشه‌كان ده‌كات و گوتی: "ناونیشانی چاره‌سه‌ریی كێشه‌كه قه‌ندیل یاخود شوێنێكی دیكه نییه و بۆ كۆتاییهێنانی تیرۆر پێویسته یاسای به‌هێزكردنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی كۆمه‌ڵ بێته ئاراوه".