په‌رله‌مانی توركیا
وه‌زیری به‌رگری توركیا عیسمه‌ت یڵماز له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی شا فورات زانیاری دایە په‌رله‌مانی توركیا.
یڵماز ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی رێكخراوی تیرۆریستی داعش وه‌ك هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌بینێت و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری له‌باره‌یه‌وه ده‌ركردووه و نزیكه‌ی 70 وڵات هاوپه‌یمانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تییان بۆ به‌ره‌نگاریی داعش پێك هێنا و ئاشكرای كرد كه هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش كه له نێویاندا بارمته‌كانی ژاپۆن و ئوردنیش هه‌بوون، هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی روون نیشان ده‌دات.
وه‌زیری به‌رگری توركیا روونی كرده‌وه كه توركیا به‌شێكه له هاوپه‌یمانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كه و ئه‌مه‌شی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا رایگه‌یاندبووه و به‌مه‌به‌ستی هاوكاریی كردن له رێككه‌وتنه‌كه واژۆی كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 39 تانك و 57 ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، 100 ئۆتۆمبێل و به به‌شداری 572 كارمه‌ند ئه‌نجام دراوه.
یڵماز ئاشكرای كرد كه خەڵک له پێویستی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه تێگه‌یشتووه و گوتی: "توركیا پێشتریش ئه‌زموونی له بارمته‌كانی كارمه‌ندانی کونسوڵخانه‌ی موسڵ هه‌یه. ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه پێش بارمته‌گرتنی كارمه‌ندانی كۆنسوڵخانه شوێنه‌كه چۆڵ نه‌كرا، ئێستا مافی ئه‌وه‌یان نییه بڵێن قهرهقۆڵهكه چۆل كرا و به‌وه تۆمه‌تبارمان بكه‌ن".