ئیدر
بولدان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به‌بۆنه‌ی 8ی ئازاری رۆژی ئافره‌تانی جیهان گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند كه "پارته‌كانی دیكه خوازیاری ئه‌وه‌ن كه هه‌ده‌په له ژێر به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردنی گشتی بمێنێته‌وه".
بولدان رایگه‌یاند به‌رخۆدانی ئافره‌تان به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕ ده‌که‌ن و گوتی: "ئێستا ئێمه له هه‌وڵی تێپه‌ڕكردنی سه‌دا 15 داین، پارته‌كانی دیكه ده‌ترسن له‌وه‌ی كه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن تێپه‌ڕ بكات، به‌م پێیه‌ش ده‌یانه‌وێت كه‌مپینی خراپ پێشاندانی هاوسه‌رۆكی گشتی پارته‌كه‌مان سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، ده‌ست پێ بكه‌ن".
بوڵدان رایگه‌یاند كه "سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌یه‌وه‌ێت له هه‌ڵبژرادنی گشتی 400 په‌رله‌مانتار و سیسته‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ده‌ست بهێنێت و ئاكپارتی ناتوانێت ئه‌م ئه‌نجامه ده‌سته‌به‌ر بكات به‌ڵام هه‌ده‌په نزیكی سه‌دا 15ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و 100 په‌رله‌مانتاریش ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كات".
ناوبراو دەڵێت: "ئاشتی و دانوستانی قۆناغه‌كه به‌رده‌وامه و له 28ی شوباتیش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگمان ئه‌نجام داوه".
بوڵدان لە کۆتاییدا گوتی: " لێره‌وه بانگه‌واز بۆ به‌رپرسانی حكوومه‌ت ده‌كه‌م، ئه‌مه دواده‌رفه‌ته كه هاتووه‌ته ده‌ستمان، پێویسته هه‌ندێك شت ئه‌نجام بدرێت وه‌كو دامه‌زراندنی ئه‌نجوومه‌نی چاودێری، له پاڵ ئه‌مه‌شدا پێویسته ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه شانده‌كه‌مان ره‌وانەی ئیمراڵی بكات و ماده‌كانی پرۆژه‌كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجه‌لان تاوتوێی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌مه شتێكی قورس نییه، ئه‌و كاته ده‌توانین بڵێین قۆناغی دانوستانی ته‌واو ده‌ستی پێ كردووه".