İsmail Hakkı Demir
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئەرزەڕۆم- AA
لە ههریهك له پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینجان، ئهردەخان، قەرس، دەرسیم، ئاگری و ئیدر پێشبینی هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە دەکرێت.
بەڕێوبەرایەتی کەشناسی ناوچهكه، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو کە لە تەواوی ناوچەکەدا ئاسمان هەوراوی دەبێت.
لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینجان، ئهردەخان، قەرس، دەرسیم، ئاگری و ئیدر لە دوای نیوەڕۆوە پێشبینی هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە دەکرێت. ئەگەری ئەوەش هەیە کە بارانەکە دەوروبەری ئەرزەڕۆم، قەرس و ئهردەخان بگرێتەوە.
پلەکانی گەرما لە ناوچەکە، بەشێوەیەکی ئاسایی دەمێننەوە و با لە باکوورەوە بە خێراییەکی کەم و ناوبەناو مامناوەند هەڵدەکات.
به رۆژ بەرزترین پلەی گەرما لە ئیدر ٣٣، لە ئاگری ٣١، لە ئەرزینجان ٢٩، لە دەرسیم ٢٧، لە قەرس ٢٦، لە ئەرزەڕۆم ٢١ و لە ئهردەخان ٢٠ پلە دەبێت.