Dilara Zengin
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
به‌رلین – AA
دامه‌زراوه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پۆلینبه‌ندی قه‌رز Fitch Ratings به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ئاستی قه‌رزی توركیا "BB-"یه، ئاشكرای كرد ده‌رخسته‌ی ئاسته‌كه "وه‌ستاو"ه.
دامه‌زراوه‌كه بڵاوی كرده‌وه ئاستی قه‌رزی توركیا "BB-"یه، به‌مجۆره‌ش ده‌رخسته‌ی ئاسته‌كه "وه‌ستاو"ه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌رزیی نادیاری سیاسیی له توركیا به‌رده‌وامه، به‌هۆی ژماره‌یه‌ك كاریگه‌ری ئه‌رێنی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داوا و خواستنی ناوخۆیش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ڵاوسانی ئابووری له كۆتایی ٢٠٢١دا بۆ رێژه‌ی له سه‌دا ١٦،٩ كه‌م ببێته‌وه.
هه‌روه‌ها دامه‌زراوه‌كه پێشبینی گه‌شه كردنی ئابووریی توركیا به هۆی به‌رده‌وامی باش بوونی چالاكییه ئابوورییه‌كانه‌وه، له ٦،٣ له سه‌داوه بۆ ٧،٩ له سه‌دا به‌رز كرده‌وه.