Fatma Esma Arslan
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
داكار – AA
دوای ئه‌و هێرشه تیرۆریستیانه‌ی كرانه سه‌ر چوار گوند له باكووری مالی، و به‌هۆیانه‌وه گیان له‌ده‌ستدانی ٥١ مه‌ده‌نی لێ كه‌وته‌وه، ٣٨٦ ماڵ چۆڵ كران.
لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری ناوچه‌كه ئاشكرای كرد، دوای ئه‌وه‌ی هێرشی تیرۆریستی كراوه‌ته سه‌ر چوار گوند له شارۆچكه‌ی ئۆواتاگۆونا له ناوچه‌ی ئانسۆنگۆ، ٣٨٦ ماڵ له‌و گوندانه چۆڵ كراون، دانیشتووانی ناو ئه‌و ماڵانه بۆ شارۆچكه‌كانی ده‌ورووبه‌ر هه‌ڵهاتوون و ژماره‌یه‌كی زۆر خێزانیش په‌نایان بردووه‌ته به‌ر وڵاتی نه‌یجه‌ر.
٩ی ئه‌م مانگه هێرشی تیرۆریستی كرایه سه‌ر چوار گوند له ناوچه‌ی ئانسۆنگۆ، له ئاكامی هێرشه‌كاندا ٥١ مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا.