Şeyma Uzundere
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا، بەر لە ٢٠ههمین ساڵیادی رووداوەکانی ١١ی سێپتهمبهر هۆشداریی لە ئەگەری روودانی پەلاماری توندڕەوانە دا.
لە راگەیەندراوی سیستمی نیشتیمانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەر بە وەزارەتەکە ئاماژە بەوە دراوە کە لایەنگرانی توندڕەویی لە ئەمریکا و ئەو کەسانەی دژی رێوشوێنەکانی خۆپارێزیی دژی کۆرۆنان، "مەترسییەکی گەورە"یان دروست کردووە.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە پێشتر زانیارییان هەبووە کەسانی توندڕەو دەیانەوێت هێرش بکەنە سەر پەرستگا و شوێنی کۆبوونەوەی ئەو کەسانەی لە نەتەوەی جیاوازن، بەڵام ئەوهەڕەشانە مەترسی جددییان نەبووە.
لە پاڵ ئەمەشدا باس لەوە کراوە کە دەزگاكانی راگهیاندن سەر بە ههریهك له حکوومەتەکانی ئێران، رووسیا و چین دەربارەی سەرچاوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەردەوامن لە بڵاوکردنەوەی کۆمەڵێک "بیردۆزی پیلانگێڕییانە" و لە هەندێک دۆخیشدا دەبنە هۆی ئەوەی کە توندوتیژییەکان بەرامبەر کەسانی ئاسیایی زیاد بکات.