Muhammet Kurşun
14 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 14 ئاب 2021
تاران – AA
به‌هۆی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، بۆ ماوه‌ی شه‌ش رۆژ زۆرێك له شوێنكاره‌كان داده‌خرێن.
گوته‌بێژی ده‌سته‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نیشتمانیی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی به ته‌له‌ڤزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێرانی راگه‌یاندووه، به‌هۆی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیان له‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له ١٦ی ئابه‌وه تا ٢١ی ئاب پشوو راده‌گه‌یه‌نن.
عه‌لی ره‌زا ره‌ئیسی تیشكیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له كاتژمێر ١٢:٠٠ی رێككه‌وتی ١٥ی ئابدا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان شاره‌كان راده‌گه‌یه‌نن و تا ٢١ی مانگ قه‌ده‌غه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت.
ره‌ئیسی هه‌روه‌ها ئاشكراشی كردووه، ته‌نها ئه‌و شوێنكارانه داناخرێن كه پێویسته كراوه بن و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا فرۆشگا و مۆڵه‌كان، فه‌رمانگه‌كانی ده‌وڵه‌ت و بانكه‌كان داده‌خرێن.