Zuhal Demirci
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئەنقەرە- AA
ئەنقەرە نیگەرانە لەو کودەتایەی کە لە وڵاتی مالی روویدا.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئاواتەخوازن بەزووترین کات ئاشتی و سەقامگیری ناوخۆیی بگەڕێتەوە بۆ مالی و سەرۆکی ئەو وڵاتە و هەموو بەرپرسە باڵا دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێن و پەیڕەوی دەستوور بکرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "زۆر نیگەرانین لەو کودەتایەی کە دوێنێ لەلایەن گرووپێکی ناو هێزە چەکدارەکانی مالی ئەنجامدرا و سەرکۆماری ئەو وڵاتە، ئیبراهیم ئەبوبەکر کیتا-یان ناچار کرد پەرلەمان هەڵبوەشێنێتەوە و دەست لە کار بکێشێتەوە".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەیش کراوە کە تورکیا پشتیوانی ئەو هەوڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکێتی ئەفریقا و یەکێتی ئابووری وڵاتانی رۆژئاوای ئەفریقا دەکات کە لە پێناو گەڕاندنەوەی ئاشتی و سەقامگیری بۆ مالی-ی دۆست و برا خراونەتە گەڕ.
هەروەها هاتووە "تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و پاڵپشتیکردنی مالی لەم رۆژە سەختانەدا".