Yıldız Nevin Gündoğmuş
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان: "ئه‌وه ده‌بینین كه كاڵیۆن هۆڵدینگ له‌ڕووی ژێرخانی ته‌كنه‌لۆژیی و له‌ڕووی دنیابینییه‌وه، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وێستگه‌یه‌كی دامه‌زراندووه كه مایه‌ی شانازییه. به وه‌به‌رهێنانێكی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریی له رووبه‌رێكی داخراوی ١٠٠ هه‌زار مه‌تردا، ئه‌و وێستگه‌یه هه‌لی كار بۆ هه‌زار و٤٠٠ كه‌س داده‌مه‌زرێنێت".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی گوتارێكدا كه له میانی رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیی خۆر له ناوچه‌ی پیشه‌سازیی كاڵیۆن له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خت پێشكه‌شیكرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ست به خۆشحاڵیی ده‌كات له كردنه‌وه‌ی كارگه‌ی درووستكردنی پانێڵی وزه‌ی خۆر.
ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "ئه‌وه ده‌بینین كه كاڵیۆن هۆڵدینگ له‌ڕووی ژێرخانی ته‌كنه‌لۆژیی و له‌ڕووی دنیابینییه‌وه، له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه وێستگه‌یه‌كی دامه‌زراندووه كه مایه‌ی شانازییه. به وه‌به‌رهێنانێكی ٤٠٠ ملیۆن دۆلاریی له رووبه‌رێكی داخراوی ١٠٠ هه‌زار مه‌تردا، ئه‌و وێستگه‌یه هه‌لی كار بۆ هه‌زار و٤٠٠ كه‌س داده‌مه‌زرێنێت".
سه‌ركۆماری توركیا سه‌باره‌ت به دۆخی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی، رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی رابردوودا هه‌ڵكشانێكی رێژه‌یی له ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام په‌تاكه له‌ژێر كۆنترۆڵماندایه".
له‌باره‌ی دۆخی ئابوورییشه‌وه رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌رچی به‌ره‌وڕووی ژماره‌یه‌ك گرفت كه سه‌رچاوه‌كه‌یان له وڵاتماندا نییه، ببینه‌وه، ئه‌وه ده‌بینرێت كه دووباره ئابووریی توركیا هه‌ڵكشانی به‌ر له په‌تاكه تۆماردهكاتهوه".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لە پێشهاته‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست کرد و رایگه‌یاند: "چۆن سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر وه‌ك گه‌ل سیڤه‌رمان دڕاند و فڕێماندا، ئه‌مڕۆش مل بۆ ئه‌و سیڤه‌ره كه‌چ ناكه‌ین كه هه‌وڵده‌درێت له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ماندا بسه‌پێنرێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "ئه‌و به‌ره‌نگارییه‌ی كه توركیا له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه تا لیبیا له به‌ره جیاوازه‌كان به‌ڕێوه‌یده‌بات، ته‌نها به‌ره‌نگاریی له پێناو ماف‌دا نییه، به‌ڵكو به‌ره‌نگارییه له پێناو ئاینده‌دا".
ئەردۆغان له‌باره‌ی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاسته‌وه، رایگه‌یاند: ''هیچ هێزێکی داگیرکەر ناتوانێت لەم ناوچەیەدا وڵاتەکەمان بێ بەش بکات لەو سەرچاوەی نەوت و غازی سرووشتییە دەوڵەمەندی تیایدا هەیە''.
ئاشكراشیكرد لە رێگه‌ی مژدهیهكهوه كه رۆژی هه‌ینی رایده‌گه‌یه‌نن، قۆناغێكی نوێ له توركیا ده‌ست پێده‌كات.