09 شوبات 2020•نوێکردنەوە: 09 شوبات 2020
ئیدر - AA
له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی نێوان ئیدر-ئاگری و له دامێنی چیای ئاگری به‌هۆی بارینی به‌فرێكی زۆره‌وه ئه‌ستووری به‌فری كهڵكهبوو گه‌یشتووه‌ته یه‌ك مه‌تر، به‌هۆی خراپی ره‌وشی كه‌شه‌وه چه‌ندین ئۆتۆمبێل له ناوچه‌كه‌دا گیریان خوارد.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانه‌كان له‌ڕێی 11 ئامێره‌وه هه‌وڵی دا رێگاكه بكاته‌وه.
تیمه‌كانی فریاكه‌وتنی پارێزگای ئاگری چوون به‌هانای ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان گیریان خواردبوو، شاخهوانهكانی یانه‌ی وه‌رز و سروشتی ئاگری له رزگاركردنی شۆفێران و ئۆتۆمبێله‌كانیاندا یارمه‌تی تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیان دا.

دوای كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌فر بارینه‌كه و كۆتایی هاتنی كاره‌كانی شاره‌وانی دووباره رێگاكه به‌ڕووی هاتوچۆدا كرایه‌وه.