له پارێزگای مووش رامالینی به‌فری سه‌ر خانووه‌كان بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی بژێوی
- پارێزگای مووش یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی توركیا كه ساڵانه زۆرترین به‌فری لێده‌بارێت، به‌هۆی زۆری كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فره‌وه به‌شێكی دانیشتوانی مووش له‌ڕێی راماڵینی به‌فری سه‌ر بينا‌كانه‌وه بژێوی ژیانیان دابین ده‌كه‌ن.
Muş
مووش - AA
راماڵینی به‌فر یه‌كێكه له پیشه‌كانی دانیشتوانی مووش.
تیمێكی سێ كه‌سی بۆ راماڵینی به‌فر ده‌چنه سه‌ر سه‌قفی بینا به‌رزه‌كان و بۆ پاراستنی ژیانیشیان گوریسێك به‌كاردێنن كه سه‌رێكی به كه‌مه‌ریان و سه‌ره‌كه‌ی دیكه‌ی به راگرێكی ئاسن یان دوكه‌ڵكێشی بیناكه‌وه ده‌به‌ستن.
به‌م شێوه‌یه ئه‌م كرێكارانه به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر بیناكان راده‌ماڵن كه ده‌بنه مه‌ترسی بۆ هه‌ره‌سهێنانی سه‌قفی بیناكان و به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌شیان 400 لیره‌ی توركی كه ده‌كاته نزیكه‌ی 60 دۆلاری ئه‌مریكی وه‌رده‌گرن.ئێمرا تۆپڵو یه‌كێكه له‌و كرێكارانه و له لێدوانێكیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له‌وه كرد كه له‌ڕێی راماڵینی به‌فره‌وه بژێوی خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات و له به‌یانییه‌وه تا ئێواره یه‌ك یه‌ك سه‌قفی بیناكان ده‌گه‌ڕێت و گوتی: "وێڕای مه‌ترسیداری كاره‌كه‌مان ناچارین ئیش بكه‌ین. ئێمه سێ كه‌سین و سه‌قفی هه‌ر بینایه‌ك به 400 لیره پاكده‌كه‌ینه‌وه. بۆ پاراستنی ژیانمان گوریسێك له كه‌مه‌رمان ده‌به‌ستین و پاشان ده‌ست ده‌كه‌ین به راماڵینی به‌فره‌كه. من ئێستا ته‌مه‌نم 50 ساڵه و ماوه‌ی 20 ساڵه ئه‌مه پیشه‌مه. له‌به‌رئه‌وه به‌په‌رۆشیوه چاوه‌ڕێی بارینی به‌فرمان ده‌كرد. ئه‌گه‌ر ئه‌م گوریسه بپچڕێت ده‌كه‌وینه خواره‌وه، هه‌موو ژیانمان به‌م گوریسه‌وه به‌نده".
یه‌كێكی دیكه له كرێكاره‌كان به‌ناوی ساڵح سایڵگان باسی له‌وه كرد به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بووی سه‌ر بیناكان سه‌رچاوه‌ی بژێوی ژیانیانه و گوتی: "له پاییزدا هه‌ندێك كه‌س نزا ده‌كه‌ن به‌فر نه‌بارێت، به‌ڵام ئێمه نزاده‌كه‌ین زستان به‌فری زۆر ببارێت. كاركردن له‌سه‌ر سه‌قفی بیناكان زۆر مه‌ترسیداره، ئه‌گه‌ر گوریسێك له كه‌مه‌رمان نه‌به‌ستین ده‌كه‌وینه خواره‌وه. رۆژانه سه‌قفی دوو بینا پاكده‌كه‌ینه‌وه".