Hüseyin Yıldız,Bülent Mavzer,Göksel Cüneyt İğde
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
سەرۆکایەتی ئیدارەی کارەسات و باری لهناكاوی توركیا (ئافاد) بڵاوی کردەوە کە بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٤ پلە، پارێزگای ئیدر-ی هەژاندووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە ماڵپەری ئافاد-دا بڵاوکراونەتەوە، کاتژمێر ٠٢:٢٩، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤،٤ پلە کە ناوەندەکەی ئیدر بووە، روویداوە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵايى ٦،٤٧ كيلۆمەتر روويداوە.
- لە ئیدر هاووڵاتییان چوونە سەر شەقامەکان
بوومەلەرزەکە کە ناوەندەکەی گوندی کاراگون نێوان ئیدر و شارۆچکەی بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری بوو لە پارێزگاکانی دەورووبەر هەستی پێ کراوە
لە ئیدر هاووڵاتییان بە ترسەوە چوونە سەر شەقامەکان و رێوشوێنیان بەرامبەر روودانی بوومەلەرزەی بەهێزتر گرتەبەر. هەندێک لە هاووڵاتییان لەناو ئۆتۆمبێل و لەسەر شەقامە و قادرمەکان نووستن.
ئەرەن کاراگۆز کە یەکێکە لە دانیشتوانی شارەکە، باسی لەوە کرد کە لەکاتی بوومەلەرزەکەدا نووستووە و گوتی: ''لە خەومدا دەلەریمەوە، کاکم خەبەری کردمەوە و گوتی هەستە بوومەلەرزەیە. سەرمانسوڕما، چووینە خوارەوە و رامانکردە سەر شەقام''.
- بوومەلەرزەکە لە بایەزید بووە هۆی ترس و دڵەراوکێ
بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کە لە پارێزگا و شارۆچکەکانی دەورووبەر هەستی پێ کرا لە شارۆچکەی بایەزید سەربە پارێزگای ئاگری هاووڵاتییان لە ترساندا چوونە دەرەوەی ماڵەکانیان.
هەندێک لە هاووڵاتییان لەنێو ئۆتۆمبێل و شەقامەکاندا رۆژیان کردەوە.