Abdullah Yasin Güler
12 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 12 ئاب 2020
ئه‌نقه‌ره- AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگەیاند کە به به‌شداریی هه‌زار و ٤٤٨ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان، ئۆپه‌راسیۆنی "یڵدرم-٥ ئاماسۆن"ی له پارێزگای هاتای ده‌ست پێ كردووه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه کە له پێناو ده‌ركردنی ته‌واوه‌تی رێكخراوی تیرۆریستیی جوداخواز له رۆژه‌ڤی وڵات و له چالاكی خستنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت له ناوچه‌كه بن، فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له ناوچه‌ی ئادانا ده‌ستی به "یڵدرم-٥ ئاماسۆن" كردووه.
ئاماژه بهوەیش كراوه کە هه‌زار و ٤٤٨ كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان له جه‌ندرمه، كۆماندۆ، تیمی تایبه‌ت، پۆلیسی هێزه تایبه‌ته‌كان و گوندپارێزان به‌شداریی ده‌كه‌ن.
- له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی یڵدرم-دا، ١٥ تیرۆریست له چالاكی خران
به هه‌ماهه‌نگیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ توركیا له مانگی ته‌مووزی رابردوودا، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "یڵدرم" ده‌ستیان پێ كرد و تا ئێستا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا، ١٥ تیرۆریست له چالاكی خراون.