Sertaç Bulur
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له گوندەواری دێرسم-ئۆڤاجیك، شه‌ش تیرۆریستیی په‌كه‌كه له چالاكی خران كه یه‌كێكیان ئیلكه‌ر ته‌زه‌ر-ه، كه به‌ناو به‌رپرسی هێزی TKP/ML-TİKKOی ئۆڤاجیك بووه به‌ناوی نهێنیی "یوسف" و ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیاوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ئۆپه‌راسیۆنێك له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه‌ی دێرسمه‌وه له گونده‌واری ئۆڤاجیك ئه‌نجامدراوه و تیایدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه دروست بووه و له ئه‌نجامدا شه‌ش تیرۆریست به چه‌كه‌كانیانه‌وه له چالاكی خراون، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ئیلكه‌ر ته‌زه‌ر-ه، كه به‌ناو به‌رپرسی هێزی TKP/ML-TİKKOی ئۆڤاجیك بووه به‌ناوی نهێنیی "یوسف" و ناوی له لیستی پرته‌قاڵی داواكراوانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیادایه.
ئه‌و تیرۆریستانەی په‌كه‌كه كه له چالاكی خراون ده‌ستیان له برینداركردنی دوو جه‌ندرمه‌دا هه‌بووه له گونده‌واری ئۆڤاجیك له ئایاری2016دا و كوشتنی عه‌لیشان بهیازگوڵ له ئابی 2013دا.