Abdullah Shukur
06 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیاری وەزیری دادی یۆنان، ستاڤرۆس کۆنتۆنیس نیشاندا، بەھۆی رەتکردنەوەی رادەستکردنی تورگوت کایا، بە تورکیا.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی کاردانەوەی بەرامبەر وەزیری دادی یۆنان، ستاڤرۆس کۆنتۆنیس نیشاندا بەھۆی رەتکردنەوەی رادەستکردنی تورگوت کایا، ئەو کەسەی ناوی لە لیستی "تیرۆریستی بەدواداگەڕاو" لە تورکیادا ھەیە.
ئاکسۆی لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی رەتکردنەوەی رادەستکردنی تورگوت کایا کە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن ئینتەرپولەوە ھەیە، لەلایەن وەزیری دادی یۆنان گوتی: "سەرەڕای ئەوەی دادگای یۆنان بڕیاری رادەستکردنەوەی تورگوت کایای دەرکردووە، کە لەلایەن ئینتەرپولەوە داواکراوە، بەڵام بە بڕیاری وەزیری دادی یۆنان رادەستکردنەوەی ئەو کەسە بۆ وڵاتەکەمان رەتکراوەتەوە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە کاردانەوەی ھەڵوێستی سیاسی یۆنان بەرامبەر وڵاتەکەمان نەگۆڕاوە".