Abdullah Shukur
05 ئاب 2018•نوێکردنەوە: 06 ئاب 2018
ئەنقەرە - AA
ئەندامی جەھەپە، موحەرەم ئینجە گوتی: "جەھەپە نابێت لە دوای ئەو پێشھاتانە یەک رۆژی دیکە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە چاوەڕێ بکات، چونکە دەمێکە ژمارەی ئەندامانی پێویستی بۆ کۆنگرە تێپەڕاندووە".
ئینجە بە نووسراوێک ھەڵسەنگاندنی بۆ پێشھاتەکانی ئەم دواییەی پارتەکەی کرد.
موحەرەم ئینجە لەبارەی ژمارەی واژوی ئەندامانی پێویست بۆ ئەنجامدانی کۆنگرەی نائاسایی گوتی: "جەھەپە نابێت لە دوای ئەو پێشھاتانە یەک رۆژی دیکە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە چاوەڕێ بکات، چونکە دەمێکە ژمارەی ئەندامانی پێویستی بۆ کۆنگرە تێپەڕاندووە".
بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی جەھەپە، دوای ١٥ رۆژ لە دەستپێکردنی پرۆسەی کۆکردنەوەی واژوەکان، دەبێت ژمارەی واژوی ئەندامانی کۆنگرە زۆرینەی سادە واتە ٦٢٥ واژو بێت.