06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئیدانەی پەسەندکردنی درووستکردنی 98 یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی لەلایەن ئیسرائیلەوە لەسەر خاکی فەڵەستین، کرد.
بەپێی روونکردنەوەیەک لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتەکە ئیدانەی پێدانی رەزامەندیی درووستکردنی 98 یەکەی نیشتەجێبوونی نایاسایی کردووە لەلایەن ئیسرائیلەوە لەسەر خاکی فەڵەستین کە دوای پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان داگیری کردووە.
لەروونکردنەوەکەدا هاتووە، پێویستە ئیسرائیل هەرچی زووە واز لەم هەڵسوکەوتانەی بهێنێت کە دەبێتە مایەی وێرانکردنی زەمینەی چارەسەر لەچوارچێوەی دوو دەوڵەتدا.