Hemın Othman Mohammed
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 تشرینی یەکەم 2016
ئیدلب - AA
له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له ناو كه‌مپی ئه‌تمه باکووری سووریا نزیك سنووری توركیا، زیاتر له 20 كه‌س كوژران.
رێكخراوی تیرۆریستیی داعش، به‌رپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ته‌قینه‌وه‌كه راگەیاند.
له كه‌مپی ئه‌تمه كه نزیكه‌ی یەک كیلۆمه‌تر له سنووری توركیاوه دووره و، ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر شارۆچكه‌ی ره‌یحانلی باشووری توركیا، له كاتی گۆڕینی ئه‌ركی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد كه ئاسایشی كه‌مپه‌كه ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رووی دا.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی کە په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو له رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه له گه‌واهیده‌رانی ته‌قینه‌وه‌كه وه‌ری گرتووه، خۆكوژێك خۆی خزاندووه‌ته ناو خاڵی پشكنینی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاده‌وه و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا زیاتر له 20 كه‌س كوژراون و، ده‌یانی دیكه‌ش بریندار بوون، ره‌نگه ژماره‌ی قوربانیان روو له به‌رزبوونه‌وه بكات.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ژمارەیەکی زۆری قوربانیان ئه‌ندامی سوپای سووریای ئازادن.
لای خۆیه‌وه، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش له رێگه‌ی ئهژمارهكانیهوه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، به‌رپرسیارێتی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه راگه‌یاند.