Hemın Othman Mohammed
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، له ئیدلب و حه‌له‌ب به بۆمبی فسفۆڕی و هێشووی هێرشیان كرده سه‌ر ناحیه و شارۆچكه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن و به‌هۆیه‌وه دوو منداڵ كوژران و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سیش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ئانادۆڵو له سه‌رچاوه‌کانی ناوخۆییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا، به بۆمبی فسفۆڕی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ناحیه‌ی كافر حه‌مرا و شارۆچكه‌ی حریتانی باكووری حه‌له‌ب و به بۆمبی هێشوویش هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت ئه‌لنوعمانی ئیدلب.
سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌عره‌ت ئهلنوعماندا دوو منداڵ كوژراون، شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، له هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناحیه‌ی كافر حه‌مرا و شارۆچكه‌ی حریتاندا ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی بریندار بوون.
هاوكات سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو كه پاش هێرشه‌كان، له ناحیه‌ی كافر حه‌مرا ئاگر له چه‌ند ئۆتۆمبێل و یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جیبووندا كه‌وتووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری مه‌ده‌نی و ئاگركووژێنه‌وه كۆنترۆڵكراوه.