Rewa Mahmut Hasan
07 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان هەمواری یاسای ژمارە 6718ی لە دەستووری وڵات کە پەیوەندیدارە بە هەڵگرتنی پارێزبەندی یاسایی سەر پەرلەمانتاران، پەسەندی کرد.
لە راگەیەندراوێکدا کە ناوەندی میدیایی سەرۆکایەتی کۆماریی تورکیا بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرکۆمار هەمواری دەستووریی تایبەت بە هەڵگرتنی پارێزبەندیی پەرلەمانتارانی واژۆ کردووە. چاوەڕێ دەکرێت دوای رەزامەندییەکە، وەک ماددەیەکی کاتیی دەستووریی زیاد بکرێت.
بەپێی ئەو هەموارییەش بێت، پەرلەمانتاران لەسەر تاوانێک کە دوای یان پێش هەڵبژاردنی ئەنجامیان دابێت، دەشێ دادگایی بکرێن.
١٥ رۆژ دوای کەوتنەکاری ئەو یاسا نوێیە، دەکرێت رێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو پەرلەمانتارانە ئەنجام بدرێت کە دۆسیەی لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەیان لەسەرە.