Fatih Çakmak
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
دوێنێ لە ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی سوپای تورکیادا بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە هەریەک لە ناوچەی قەندیل و دەورووبەری شارۆچکەی لیجەی سەربە پارێزگای دیاربەکر، چوار حه‌شارگه‌ی گرووپی چەکداری پەکەکە ته‌قێنرانه‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه وه‌رگیراون، شه‌وی رابردوو له‌نێوان سه‌عات 11 و 59 خولهك بۆ 12 و 20 خوله‌كی شه‌و به‌كاتی ناوخۆی توركیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له ناوچه‌ی قه‌ندیل له‌ناو سنووری هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجام دا. له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا نۆ بنكه و بارەگای چه‌كدارانی په‌كه‌كه كه پێشتر له‌و ناوچانه‌دا دهستنیشانكرابوون، ته‌قێنرانه‌وه.
له‌لایه‌كی دیکەوە سه‌عات 11 و 41 بۆ 12 و 27 خوله‌كی نیوه‌ڕۆی دوێنێ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له ناوچه‌ی لیجه‌ی سه‌ربه پارێزگای دیاربه‌كر چه‌ند هێرشێكیان ئه‌نجام دا.
له‌و هێرشانه‌دا چوار حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی په‌كه‌كه ته‌قێنرانه‌وه.