Ömer Koparan,Burak Karacaoğlu
27 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 27 ئاب 2019
عه‌زاز - AA
له ئه‌نجامی دوو پەلاماری تیرۆریستی له شارۆچكه‌ی عه‌زاز سەربە پارێزگای حەلەب باكووری سووریا، دوو كه‌س کوژران و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
پەلاماری یەکەم لە رێگەی تەقاندنەوەی بۆمبێكی چێنراو بە مینی پاسێك له‌سه‌ر رێگای كهفركهلبین باشووری عه‌زاز ئەنجامدرا کە بەهۆیەوە، دوو كه‌س کوژران و نۆی دیكه‌ش برینداربوون.
شه‌وی رابردوو له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی عه‌زاز په‌لامارێك به ئاراستەکردنی گولـلەیەکی هاوه‌ن ئه‌نجامدرا.
گولـلە هاوهنهكه كه‌وته نێو پارچه زه‌وییه‌كی چۆڵ و زیانی گیانی لێ نه‌كه‌وته‌وه.
هێزه ئه‌منییه‌كان رێكخراوی تیرۆریستیی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه به به‌رپرسیاری هه‌ردوو په‌لاماره‌كه داده‌نێن.