hamza mansur
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 08 حوزەیران 2016
فەرماندەی حەشدی نیشتمانی و پارێزگاری پێشووی نەینەوا ئەسیل نوجێفی هۆشداری ئەوە دەدات، كە رەنگە وەك كاردانەوەی لەسەر ئەو پێشێلكارییانە كە لایەنە چەكدارەكانی شیعە سەر بە حكوومەتی فیدڕاڵ بەرامبەر بە هاووڵاتی مەدەنی سوننە لە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێردەستی داعش لە فەللوجە ئەنجامیانداوە، رێكخراوێكی توندڕەوتر لە داعش لە عێراق سەرهەڵبدات.
نوجێفی كە كەسایەتێكی دیاری سوننەی پارێزگاری نەینەوایە لە دیمانەیەكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "هاووڵاتییە مەدەنییەكان كە هەوڵی دەدەن خۆیان لە ژێردەستی داعش رزگار بكەن، لەولاوە رووبەڕووی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دەبنەوە، ئەمە ئەو پەیامە دەداتە سوننە، كە ئەوان لە ئاسایش و سەقامگیری نابن و بەردەوام بە پەیوەندی بە داعش تۆمەتباردەكرێن".
ئەسیل نوجێفی ئەوە ئاشكرا دەكات، بەپێی ئەو زانیارییانە كە لایەتی، ئاماژە بەوە دەكرێت، ئەو هاووڵاتییە مەدەنییانە كە لە بندەستی داعش لە فەللوجە رایانكردبوو، بەشێكیان لە سێدارە دارون و بەشەكەی دیكەیان دەستگیركران و پاشان لە دەوروبەری فەللوجە ئازاد كران.
لە درێژەی قسەكانیدا نوجێفی، بەرپرسیاریەتی سەڵامەتی و رزگاركردنی هاووڵاتییانی مەدەنی لە ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شارۆچكەی فەللوجە كە لە 23ی مانگی رابردوو دەستیپێكردووە خستە ئەستۆی سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی.
لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا بۆ چەند جارێك لەسەر یەكتر، هەندێ لە كەساییەتی و سیاسییەكانی سوننە، چەكدارانی حەشدی شەعبی كە سەربە حكوومەتی فیدڕاڵن، بە ئەنجامدانی چەند پێشێلكارییەك بەرامبەر بە هاووڵاتییانی مەدەنی سوننە لە ناوچە ئازادكراوەكانی ژێر دەستی داعش لە دەوروبەری فەللوجە تۆمەتباریان كردن.
ئەو تۆمەتانەش كە لە میانی پێشێلكارییەكان خراونەتە پاڵ چەكدارانی حەشدی شەعبی، لەسێدارەدانی هاووڵاتییانی مەدەنی و ئەشكەنجەدانی سەدان هاووڵاتی مەدەنی و تەقاندنەوەی مزگەوت و بەتاڵانكردنی ماڵ و موڵكی خەڵكی لە ناوچە ئازادكراوەكانی دەوروبەری فەللوجە.
هەر دوێنێ لە كۆبوونەوەی حكوومەتەكەی، سەرۆكوەزیران حەیدەر عەبادی گوتی: "سەرجەم ئەوانەی بە ئەنجامدانی پێشێلكاری دژی هاووڵاتییانی مەدەنی لە دەوروبەری فەللوجە تۆمەتبارن، رەوانەی دادگایان كردووە".
لە بەشێكی گفتوگۆ و قسەكانیدا فەرماندەی حەشدی نیشتمانی دەڵێت: "ئەوەی ئێستا لە فەللوجە روودەدات، ترس و نیگەرانیەكانی پێكهاتەی سوننە لە حەشدی شەعبی پشتڕاست كردەوە و ئەگەر ئەو سیاسیەتە بەردەوام بێت و حەشدی شەعبیش بێتە مووسڵ، كارەساتێكی خراپت روودەدات".
پارێزگاری پێشووی نەینەوا درێژەی دا و رایگەیاند: "ئەگەر دانیشتووانی مووسڵ لە یەك كاتدا رووبەڕووی توندڕەوانی سوننەی "رێكخراوی داعش" و توندڕەوانی شیعە "میلیشیاكانی حەشدی شەعبی بوونەوە و ناچاركران یەك لەوان هەڵبژێرن، ئەوە بێگومان هەندێ خەڵك چوونە نێو رێزەكانی داعش بۆ شەڕكردن دژی میلیشیاكانی شیعە هەڵدەبژێرن، بۆیە دەبێت پەیامێكی دڵنیایی ئاراستەی دانیشتووی مووسڵ بكەین".
لە كۆتا قسەكانیدا ئەسیل نوجێفی ئەوەی خستەڕوو، ماوەیەكی زۆرە، سوننە لە عێراق سەركەوت و پەڕاوێز دەخرێت و لەم دۆخەش داعش سوودمەندبوو و هۆشداری دا، ئەگەر بەم شێوەی ئێستا مامەڵەكەن لەگەڵ سوننە بەردەوام بێت، ئەو جیهان رووبەڕووی رێكخراوێكی توندڕەوتر لە داعش لە ناوچە سوننەكان دەبنەوە.
ئەم تۆمەتانە كە ئاراستەی چەكدارانی شیعە لە عێراق كراوە، شتێكی تازە نییە چونكە پێشتریش رێكخراوە نێوخۆی و نێودەوڵەتی و بیانییەكان تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ رایانگەیاندبوو، كە چەكدارانی حەشدی شەعبی لە ساڵی رابردوودا، لە كاتی رزگاركردنی ناوچە سوننەكان لە هەر دوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە، پێشێلكاریی جۆراوجۆریان بەرامبەر بە دانیشتووانی ناوچەكانی ئەو دوو پارێزگایە ئەنجامدابوون.