Rewa Mahmut Hasan
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 10 حوزەیران 2016
هەلیکۆپتەرەکانی سەر بە رژێمی ئەسەد لە ناوچەی شەعاری سەر بە حەلەب کە لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنە، لە نزیک نەخۆشخانەیەک و لەناو بازاڕێکدا سێ بۆمبی بەرمیلیان هەڵداوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەست داوە و 20 کەسی تریش بریندار بوون.
نەجیب ئەنساری یەکێک لە بەرپرسانی بەرگری شارستانی حەلەب زانیارییەکان پشتڕاست دەکاتەوە و دەڵێت کە بەپێی زانیاریی سەرەتایی 15 کەسی مەدەنی گیانیان لەدەست داوە و 20 کەسی تریش بریندار بوون کە پێنج کەسیان کارمەندی بەرگری شارستانین.
ئەنساری ئاماژە بەوە دەکات کە لەناو کوژراوەکاندا ژن و منداڵ هەیە و نەخۆشخانەی ناوچەکەش زیانی زۆری بەرکەوتووە.
لە ئێستادا ژمارەیەکی زۆرکارمەندی بەرگری شارستانی لە هەوڵی رزگارکردنی ئەوانەن کە لە ژێر داروپەردووە رووخاوەکاندا گیریان خواردووە و ژمارەیەکی زۆریش ئۆتۆمبیل و بینا، گڕیان گرتووە.