Halit Süleyman
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی په‌یامنێری ئانادۆڵو له حه‌له‌ب ده‌ستیكه‌وتووه، هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن دوای پێكدادانێكی قورس، گونده‌كانی كهلجبین، سیندیف و كهفركهلبین كه ده‌كه‌ونه نێوان عه‌زاز و مارع له‌ده‌ستی داعش رزگاركردووه.
سه‌رچاوه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن کە دوای گرتنه‌وه‌ی ئه‌و گوندانه گه‌مارۆی داعش و په‌یه‌ده له‌سه‌ر ناوچه‌ی مارع شكێنراوه و له‌ئێستادا كاری پاككردنه‌وه‌ی رێگاكانی ناوچه‌كه له بۆمبه چێنراوه‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
دوای ئه‌وه‌ی مانگی رابردوو داعش ئه‌و گوندانه‌ی كۆنتڕۆڵكرد، رێگای نێوان عه‌زاز و مارع داخرا. هێزه‌كانی سه‌ربه په‌یه‌ده‌ش له‌به‌رانبه‌ر رێگه‌دان به ژن و منداڵ و كه‌سانی سه‌رووی ته‌مه‌ن 50 ساڵ بۆ به‌جێهێشتنی مارع، گوندی شێخ عیسای له هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن وه‌رگرتبوو.