Muhammet Ali Kemal,Hemın Othman Mohammed
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
پارێزگاری پێشووی موسڵ و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی نیشتمانی ئه‌سیل نوجێفی، سه‌باره‌ت به بوونی فه‌رمانده‌ی سوپای قودس قاسم سوله‌یمانی، له عێراق رایگه‌یاند: "قاسم سوله‌یمانی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نوێنه‌رایه‌تی حكوومه‌تی ئێران ناكات. به‌ڵكو سوله‌یمانی به نوێنه‌رایه‌تی سوپای قودس له ناوچه‌كه‌یه. له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان ئه‌و سوپایه خراوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه. كه‌سێك كه ناوی له لیستی ره‌شی حكوومه‌تی عێراقدا بێت چۆن ده‌توانرێت وه‌ك راوێژكاری فه‌رمی سه‌ربازی نیشان بدرێت. به‌ڕای من ئه‌وە دۆخێكی زۆر خراپه، نیشانی ده‌دات كه عێراق له‌سه‌ر رێگایه‌كی راست نییه. به‌لای ئێمه‌وه باشتره به‌شیوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئێران‌دا په‌یوه‌ندی هه‌بێت له‌جیاتی كه‌سێكی له‌و شێوه‌یه".
نوجێفی ئاماژه‌ی به‌وه دا هه‌موو ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی له فه‌للوجه به‌رامبه‌ر هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی ده‌كرێت، راسته‌وخۆ كاردانه‌وه‌ی ده‌بێت له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ و گوتی: "ئه‌وه‌ی له فه‌للوجه ده‌گوزه‌رێت، نیشانی ده‌دات كه نیگه‌رانییه‌كانی سوننه‌كان به‌رامبه‌ر حه‌شدی شه‌عبی ره‌وایه".
له روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، نوجێفی باسی له بارودۆخی هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی كرد له فه‌للوجه كه گیریان خواردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌و تاوانانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه له میلیشیا شیعه‌كان پێك هاتووه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا ئه‌نجامی ده‌دات.
نوجێفی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نییانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن له فه‌للوجه له ده‌ست رێكخراوی تیرۆریستی داعش هه‌ڵبێن، له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه رووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی خراپ بوونه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌و تاوانانه‌ی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبییه‌وه ده‌رهه‌ق به هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی لێقه‌وماو ده‌كرێت له شاره‌كه، په‌یامیكی زۆر خراپه. ئه‌و په‌یامه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه پاش داعش له عێراق ئاشتی و سه‌قامگیریی بۆ سوننه‌كان نییه".
نوجێفی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، كه‌سی به‌رپرسه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌ی بۆ گرتنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌ستی پێ كردووه و گوتی: "ئه‌و شه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنه‌كه ده‌ستی پێ كرد، سه‌رۆكوه‌زیرانی رایگه‌یاند كه هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌كی له ئه‌ستۆ گرتووه. كه‌واته كه‌سێك له‌وانه‌ی به‌رپرسیاره له ته‌واوی ئه‌و هه‌موو پێشێلكارییانه‌ی به‌رامبه‌ر مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌و تاوانانه‌ی دیكه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا ده‌كرێت، خۆیه‌تی".
هاوكات ناوبراو جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه چه‌ند ده‌ستپێشخه‌رییه‌كی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به تراژیدیای مرۆیی بگیرێت له فه‌للوجه و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی شاره‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منی بگوازرێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانی دیكه. نوجێفی گوتیشی: "سه‌ره‌تا چه‌ند پێشنیارێكمان ئاڕاسته‌ی باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا ستوارت جۆنس، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حەیدەر عه‌بادی و وه‌زیره‌كان كرد و داوای هاوكاریمان لێ‌كردن. به باشمان زانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به سه‌ركه‌وتوویی له شاره‌كه هه‌ڵاتوون به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌منی بگوازرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان یان ناوچه‌كانی دیكه به‌ڵام له ئیستادا جگه له چاوه‌ڕوانی هیچ شتێكمان له‌ده‌ست نایه‌ت، ئه‌وه‌ی راستی بێت و پێویستی به گوتن بكات ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی له شاره‌كه هه‌ڵاتوون له ده‌ست میلیشیا شیعهكاندان، ئه‌و میلیشیایانه‌ش گوێ بۆ پێشنیاره‌كانی ئێمه ناگرن".
- '' هاتنەئارای گرووپێکی رادیکاڵتر لە داعش ئەگەرێکی بەهێزە''
نوجێفی قسەی لەبارەی ئەو زانیارییانەوە کرد کە سەبارەت بە چارەنووسی هاووڵاتییانی سڤیل کە لەناوچەکانی ژێردەسەڵاتی داعشەوە هەڵاتوون و ئەمان لە ژمارەیەک سەرچاوەی جۆراوجۆرەوە دەستیان کەوتووە و رایگەیاند: ''ژمارەیەک لەو کەسانە گوللـەباران کراون و ژمارەیەکیان ئازاد کراون، بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەست ئێمە گەیشتووە. ئەوەمان زانیوە کە مامەڵەیەکی زۆر خراپ لەگەڵ ئەو هاووڵاتییە سڤیلانەدا کراوە کە دەستبەسەر کراون. پێشێلکارییەکی گەورە دژی مافەکانی مرۆڤ لەو ناوچانە کراوە''.
ئەسیل نوجێفی جەختی لەوە کردەوە سوننەکان لە عێراق ماوەیەکی دوور و درێژە بەتەنها و بێ پشتیوانن و گوتی: ''داعش بەشێوەیەکی زۆر باش سوودی لەم دۆخە وەرگرت. بۆ ئەوەی جارێکی دیکە جیهان بەرەوڕووی هەمان کارەساتگەل نەبێتەوە، پێویستە واز لە سیاسەتەکانی پێشووی بهێنێت. بەپێچەوانەوە هاتنەئارای گرووپێکی رادیکاڵتر لە داعش ئەگەرێکی بەهێزە''.
- ''پێشێلکارییەکان دژی هاووڵاتییانی سڤیل، کاریگەریی لەسەر ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ دەبێت''
فەرماندەی حەشدی نیشتمانی باسی لەوە کرد پێشێلکارییەکان دژی هاووڵاتییانی سڤیل لەمیانەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعشدا لە ناوچە سوننەنشینەکانی دیکە، کاریگەریی لەسەر ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ دەبێت و گوتی: ''ئەوەی کە لە فەللوجە رووی دا، نیشانەی ئەوەیە سوننەکان سەبارەت بە نیگەرانییەکان لەبارەی حەشدی شەعبییەوە، لەسەر هەق بوون. ئەگەر بەو شێوەیە بەردەوام بێت و چەکدارە شیعەکان روو لە مووسڵ بکەن، ئەوە کارەساتێکی گەورەتر دێتە ئاراوە''.
نوجێفی لە کۆتاییدا جەخت لە پێویستی بەڵێندان بە سوننەکان سەبارەت بە داهاتوویەکی باشتر کردەوە و ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئەوە نەکرێت، ئەوە رووکردن لە گرووپە رادیکاڵەکان دەبێتە جێگەی باس.