Sangar Hamad Azeez
06 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 07 تشرینی یەکەم 2016
ئەشدود - AA
ئەو کەشتیەی کە بەناوی "کەشتی زەیتونە" هەوڵی شکاندنی ئابڵوقەی سەر کەرتی غەززەی دا بەڵام لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستبەسەر کرا، بەرەو بەندەری ئەشدود راپێچکرا.
کەشتی زەیتونە کە لەلایەن کەشتیەکی جەنگی و ژمارەیەک یەختی پاسەوانانی کەنارەوەکان یاوەری دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان ببرێتە بەندەری بن گوریۆن لە تەلئەبیب و لەوێوە سنوورداش بکرێتەوە.
دوای ئەوەی بەرپرسی راگەیاندنی کەشتیگەلی ئازادی و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، ئەلێن هوتو هانسۆن رایگەیاند کەوا بە مەبەستی شکاندنی ئابلوقەی سەر کەرتی غەززە ، کەشتییەک بەناوی کەشتی زەیتونە کە ژمارەیەک چالاکوانی مەدەنی ئافرەتی هەڵگرتووە لە ئاوە نێودەوڵەتییەکانە، سوپای ئیسرائیل دەستی بەسەر کەشتیەکە داگرت.
ئەو کەشتیە کە تەنیا بە مەبەستی لابردنی ئابلوقەی سەر کەرتی غەززە لە ١٤ی مانگی رابردووە لە ئیسپانیاوە بەڕێکەوتبوو، چالاکوانی مەدەنی ئافرەتی وڵاتەکانی ( تورکیا، کەنەدا، مەکسیک، ئیسپانیا، نەرویج، ئەمریکا و ئوستڕاڵیا)ی هەڵگرتبوو.